Mazın Asad
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
لە نزیک زانکۆی دیجلە لە شارۆچکەی سووری سەر بە دیاربەکر،ھێرش کرایە سەر تیمێکی پۆلیس و بەهۆیەوە ٤ پۆلیس گیانیان لەدەست دا و ٢ی دیکەش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، بۆمبێک کە لە لایەن چەکدارانی پەکەکەوە پێشتر لە نزیک زانکۆی دیجلە چێنرابوو، لەکاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی پۆلیس تەقێندرایەوە.
بەپێی ئەنجامەکانیش، لە شوێنی رووداوەکە پۆلیسێک گیانی لەدەست دا و پێنج دیکەش بریندار بوون.
لە نەخۆشخانەش سەرەڕای هەوڵی پزیشکەکان سێ پۆلیسی دیکە گیانیان لەدەست دا ژمارەی کوژراوان بۆ چوار پۆلیس بەرزبۆوە.