Muhammet Ali Kemal
16 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 17 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش: ''دوای ئەوەی کە پەرلەمان بڕیاری خۆی دا، درووستترین شت ئەوەیە کە لە کورتترین ماوەدا گشتپرسی ئەنجامبدرێت. بابەتێکی گرنگی لەوجۆرە، ناکرێت لە رێگەی مشتومڕەوە ماوەی درێژ بکرێتەوە. هەر لەبەرئەوە پێموایە لە کورتترین ماوەی گونجاودا، رەنگە رێک لەسەرەتای مانگی نیساندا، گشتپرسی ئەنجامبدرێت، ماوەکە تا بتوانرێت کورت دەکرێتەوە''.
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش سەبارەت بەپرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی دەستووری وڵاتەکەی رایگەیاند: ''دوای ئەوەی کە پەرلەمان بڕیاری خۆی دا، درووستترین شت ئەوەیە کە لە کورتترین ماوەدا گشتپرسی ئەنجامبدرێت. بابەتێکی گرنگی لەوجۆرە، ناکرێت لە رێگەی مشتومڕەوە ماوەی درێژ بکرێتەوە. هەر لەبەرئەوە پێموایە لە کورتترین ماوەی گونجاودا، رەنگە رێک لەسەرەتای مانگی نیساندا، گشتپرسی ئەنجامبدرێت، ماوەکە تا بتوانرێت کورت دەکرێتەوە''.
نومان کورتوڵموش لە بەرنامەیەکی راستەوخۆی کەناڵی ئا خەبەردا وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژەڤی دایەوە.
کورتوڵموش ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە بابەتی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەبەرامبەر بەدەستنەهێنانی 330 دەنگ لەپەرلەماندا هێنراوەتە رۆژەڤەوە و گوتی:
'' پێموایە لە ئێستادا کە گفتوگۆکان لەسەر هەموارکردنەوەی دەستوور درێژەیان هەیە، هێنانە بەرباسی هەڵبژاردنی پێشوەخت درووست نییە. تازە هەڵبژاردن کراوە، تا ساڵی 2019 پەرلەمان ماوەی لەبەردەمدایە، لەو ماوەیەدا لێپرسراوێتییەکانی جێبەجێ دەکات. تەنها دەستوور نا، بەڵکو زۆر ئیشی گرنگی دیکەمان لەبەردەمدا ماوە، ئەو شوێنەی ئەو کارانەی لێدەکرێت، پەرلەمانە. لەبەر ئەوە پێموایە باسکردنی هەڵبژاردنی پێشوەخت کارێکی درووست نییە. لە کۆتاییدا تورکیا بەرەو هەڵبژاردنێک دەڕوات، لەو ماوەیەشدا پەرلەمان بەئەرکەکانی خۆی هەڵدەستێت''.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی سەبارەت بەوادەی ئەو ریفراندۆمەی ئەگەری هەیە ئەنجامبدرێت، جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا رایگەیاند:
''دوای ئەوەی کە پەرلەمان بڕیاری خۆی دا، درووستترین شت ئەوەیە کە لە کورتترین ماوەدا گشتپرسی ئەنجامبدرێت. بابەتێکی گرنگی لەوجۆرە، ناکرێت لە رێگەی مشتومڕەوە ماوەی درێژ بکرێتەوە. هەر لەبەرئەوە پێموایە لە کورتترین ماوەی گونجاودا، رەنگە رێک لەسەرەتای مانگی نیساندا، گشتپرسی ئەنجامبدرێت، ماوەکە تا بتوانرێت کورت دەکرێتەوە''.