Rauf Maltaş
06 تەمووز 2022•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2022
ئورفا – AA
ئەو شوێنەوارە مێژوویییەی پارێزگای ئورفا کە بە "تەختی نەمرود" ناسراوە، بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.
شارەوانیی قەزای ئەییوبییە سەربە پارێزگای ئورفا لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کولتوور و گەشتیاری تورکیا پڕۆژەیەکیان ئامادە کردووە بەمەبەستی پێشخستنی زیاتری کەرتی گەشتیاریی لە ناوچەکە.
لەو میانەیەدا دوای تەواوبوونی پڕۆژەکە ئەو شوێنەوارە مێژوویییەی دەکەوێتە باشووری شاری ئورفا و بە "تەختی نەمرود" ناسراوە بەڕووی گەشتیاراندا دەکرێتەوە.
ئەم شوێنەوارە مێژوویییە کە بەسەر شاری ئورفادا دەڕوانێت لە ژمارەیەک ژوور پێک هاتووە کە لەنێو گاشەبەرددا هەڵکۆڵدراون و پاشماوەکانی لە بەردی داتاشراو دروستکراون و چەند دیوارێکی ماون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە گوتەکانی سەرۆکی شارەوانیی ئەییوبییە، مەهمەت کوش دراوە کە تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی بەشی هەرە زۆری شوێنەوارە مێژوویییەکە دەکەوێتە سنووری کارگێڕی قەزای ئەییوبییە و ئەوەی لە توانایشیاندا بێت بۆ پاراستنی ئەو شوێنەوارە و کردنەوەی بەڕووی گەشتیاراندا ئەنجامی دەدەن.