ئەنقەرە
لە ساڵی ١٨٦٠ و بەر لە ١٥٠ ساڵ سولتان عەبدولمەجید بیری لەوە کردۆتەوە ھەردوو کێشوەری ئەوروپا و ئاسیا بەیەکەوە ببەستێتەوە جا چی بەرێگەی وشکانی یان ئاویەوە بێت؛ بە تێپەڕبوونی کات گرینگی ئەو بیرۆکەیەی سوڵتان عەبدولمەجید دەرکەوت و ساڵی ٢٠٠٤ لە ماوەی سەرۆکایتی رەجەب تایب ئەردوغان دەست بە جێبەجێکردنی پرۆژەی دروستکردنی تونێلی مەڕمەڕەی کرا.
بێجگە لە تونێلی مەڕمەڕەی، ھەروەھا ناوی تونێلی ژێر دەریاییشی لێنراوە و ھەردوو کێشوەری ئاسیا و ئەوروپا لە ماوەی تەنیا چووار خوڵەکدا بەیەکدەگەیەنێ.
رۆژی کردنەوەی پردی مەڕمەڕەی ھەروەھا رۆژی دامەزراندنی کۆماری تورکیایە کە سبەینێ بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی تورکیا رەجەب تەیب ئەردوغان و سەرکۆمار عەبدولا گول و ژماریەک لە بەرپرسانی حکومی تورکیا ئەو تونێلە دەکرێتەوە.
تونێلی مەڕمەڕەی لە ژێر دەریای مەڕەمەڕەی بە درێژایی ١٣٨٧ مەترە و ھەردوو بەشی ئیستەنبوڵی ئەوروپا و ئاسیا بەیەکەوە دەبەستێتەوە.