تورکیا..شەش گومانلێکراو بە تۆمەتی جنێودان بە ئەردۆغان دەستبەسەر کران
لە پێش کۆبوونەوەی جەماوەری کاندیدی جەھەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، موحەرەم ئینجە لە شاری ئیزمیر شەش گومانلێکراو بە تۆمەتی جنێودان بە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستبەسەر کران.
Izmir
ئیزمیر - AA
لە پێش کۆبوونەوەی جەماوەری کاندیدی جەھەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، موحەرەم ئینجە لە شاری ئیزمیر شەش گومانلێکراو بە تۆمەتی جنێودان بە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان دەستبەسەر کران.
سەرۆکایەتی داواکاریی گشتی ئیزمیر، لێکۆڵینەوەی یاسایی لەسەر ئەو کەسانە کردەوە کە ماوەیەک پێش ئێستا لە پێش کۆبوونەوەیەکی جەماوەری کاندیدی جەھەپە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار، موحەرەم ئینجە لە شاری ئیزمیر چوونەتە ناوەندێکی کڕین و فرۆشتن و مادەی کحولیان خواردووەتەوە و، پاشانیش جنێویان بە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان داوە و ئەم دیمەنانەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە.
ھاوکات لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکە شەش گومانلێکراو لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران و پاشانیش دادگا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکردن.
کارەکانی دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکانی دیکەش بەردەوامە.