Alper Atalay
23 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 24 کانوونی یەکەم 2020
پەرلەمانی تورکیا - AA
داواکاریی رێگەپێدان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مۆڵەتی ناردنی سەرباز بۆ ئەفغانستان لە پەرلەمانی تورکیا پەسەندکرا.
داواکاریی رێگەپێدان بۆ درێژکردنەوەی ماوەی مۆڵەتی ناردنی سەرباز بۆ ئەفغانستان بۆ ماوەی ١٨ مانگ کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە پێشکەشکرابوو، لە پەرلەمانی وڵاتەکە پەسەندکرا.
لە داواکاریی رێگەپێدانەکەدا ئەوە بەبیرھێنراوەتەوە کە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەنجامەکانی کۆنفرانسی بۆن لە بەرواری ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠١، بەمەبەستی ھاوکاریکردنی سوپای ئەفغانستان و دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ناوچەکەدا، ھێزی ھاوکاری و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ساڵی ٢٠٠١ پێکھێنراوە.
راشگەیەندراوە کە سوپای تورکیا بەپێی بڕیاری پەرلەمانی تورکیا لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠١، لە نێو ھێزی ھاوکاری و ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ئەفغانستان ئەرکی خۆی بەڕێوە دەبات.