Yıldız Aktaş,Abdullah Abdulmanaf Shukur
22 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 23 کانوونی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا، ١٩٢ ھەزار و ٣١٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٩ ھەزار و ٢٥٦ کەس ئەنجامی پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ بووە و ٢٥١ کەسیش بە ھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە لە ماڵپەری فەرمی وەزارەتی تەندروستی تورکیا پەیوەندیدار بە داتاکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاوکراوەتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ١٩٢ ھەزار و ٣١٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام ١٩ ھەزار و ٢٥٦ کەس ئەنجامی پشکنینەکەیان پۆزەتیڤ بووە و ٢٥١ کەسیش بە ھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ھاوکات لە تورکیا ژمارەی ئەو نەخۆشانەی دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە گەیشتە پێنج ھەزار و ھەشت نەخۆش. دوای تەواوبوونی چارەسەر/ماوەی کەرەنتینی ٣٢ ھەزار و ١١٠ تووشبووی کۆرۆنا، کۆی گشتیی چاکبووەوەکان بۆ یەک ملیۆن و ٨٦٦ ھەزار و ٨١٥ کەس بەرزبوویەوە.
لەلایەکی دیکەش وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیەتی: "ژمارەی ھەریەک لەو نەخۆشانەی کە باریان ناجێگیرە و ژمارەی کەیسە چالاکەکان بەردەوامن لە داکشان. لەم ماوەیەدا لە ژمارەی حاڵەتەکان کەمبوونەتەوە، بەرکەوتەی نێو خێزانەکان روو لە ھەڵکشانە".