Yeşim Sert Karaaslan,Abdullah Abdulmanaf Shukur
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠٣ ھەزار و ٩٢٥ پشکنین ئەنجامدراوە و بەم ھۆیەوەش ھەزار و ٧٠٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو داتایانەی کە لە ماڵپەری وەزارەتی تەندروستی تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٠٣ ھەزار و ٩٢٥ پشکنین ئەنجامدراوە و بەم ھۆیەوەش ھەزار و ٧٠٣ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.
راشگەیەندرا کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ٥٧ کەس لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە ھەزار و ١١٨ کەسە.
ھەر لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی ھەزار و ٤٧ کەسی دیکە، کۆی ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا چاکبوونەتەوە گەیشتە ٢٥٢ ھەزار و ١٥٢ کەس.
وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "پارێزگای ئەنقەرە، زۆرترین رێژەی نەخۆشی تیایدا تۆمارکراوە. بەرزبوونەوەی ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە بەردەوامە. ئەگەر پابەندی رێنماییەکان بین ڤایرۆسەکە دەدۆڕێت".