Dildar Baykan
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 07 ئەیلوول 2020
واشنتۆن - AA
لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە زیادبوونی ٧١٨ کەسی دیکە ژمارەی ئەوانەی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٩٢ ھەزار و ٨٦٥ کەس.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە زیادبوونی ٧١٨ کەسی دیکە ژمارەی ئەوانەی بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٩٢ ھەزار و ٨٦٥ کەس.
لەڕووی ژمارەی حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانیشەوە، ویلایەتی نیویۆرک بە ٣٣ ھەزار و ٧٣ حاڵەت لە ریزبەندی یەکەمی سەرجەم ویلایەتەکان دایە.