Mücahit Oktay
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
نيويۆرک - AA
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٨٨ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ١٩٤ هه‌زار و ٧٧ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٢٩ هەزار و ١٠٠ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٥١٥ هەزار و ٥٣٨ کەس.
هاوکات ٤٨٨ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ١٩٤ هه‌زار و ٧٥ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە سێ ملیۆن و ٧٩٧ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و زیاتر لە ٨٨ ملیۆن و ٦٦٩ پشکنین ئەنجامدراوە.
- لە دواى ئەمريكا بەڕازيل و هيندستان دێت
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت کە چوار ملیۆن و ٣٨٢ هەزار و ٥١٨ توشبووی هەیە، پاشان بەڕازيل دێت کە چوار ملیۆن و ١٦٥ هەزار و ١٢٤ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٧٤٤ هه‌زار و ٨٩٥ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٦٧٢ هه‌زار و ٦١٩ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٥٠ هه‌زار و ٩٢ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ١٠٢ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.