Mahmut Geldi
09 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 09 ئەیلوول 2020
بەيروت - AA
تووشبوونى وەزيرى دەرەوەى لوبنان، شەربل وەهبە بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) راگەيەندرا.
نووسينگەى مێديايى وەزارەتى دەرەوەى لوبنان لە روونكردنەوەيەكدا دەرچوونى ئەنجامى پشكنينى PCRى وەزيرى دەرەوەى وڵاتەكەى بە پۆزەتيڤ ئاشكراكرد.
لە روونكردنەوەكە ئاماژە بەوە كراوە كە وەهبە لە ماڵەوە خۆى كەرەنتين كردووە و بۆ دڵنيابوونەوە پشكنينێكى ديكەى ئەنجامداوە.
لە دوايين روونكردنەوەى وەزارەتى تەندروستيى لوبنان، كۆى گشتيى گيانلەدەستدان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا بۆ ٢٠٧، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بۆ ٢١ هەزار و ٢٣٤ و چاكبوونەوە بۆ شەش هەزار و ٧٢٢ بەرزبووەتەوە.