Selahattin Erol,Osman Öksüz
07 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
ماردین - AA
لە رووداوێکی ھاتوچۆ لە شارۆچکەی میدیات سەر بە پارێزگای ماردین، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوونە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، لە رێگای نێوان ھەردوو شارۆچکەی میدیات و دارگێچیت، پێکدادان لەنێوان بارھەلگرێک و تراکتۆرێک و ئۆتۆمبێلێک کە تا ئێستا ناسنامەی شوفێرەکان نەزانراوە، روویداوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە رووداوەکە پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش بە سەختی برینداربوون.
بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی میدیات کران.