Cankut Taşdan
31 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2021
ئەنقەرە- AA
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا بڵاویکردەوە، لەنێو ئەو شەش تیرۆریستەی کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن-٥ لە ماردین لە چالاکی خران، بەناو بەرپرسی ماردینی پەکەکە، حەسەن مەحمودی کە لە لسیتی سووری داواکراواندایە و بەناو بەرپرسی ناوچەی باگۆک لە ماردین، تەییوب چام کە لە لیستی پرتەقاڵی داواکراواندایە، ھەن.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن وەزارەتەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، دوو لەو شەش تیرۆریستەی کە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی ئەرەن-٥ لە ناوچەی باگۆک سەربە نسێبین لە ماردین، کە لەلایەن فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگا و تیمەکانی یەکە تایبەتەکانی سەربە جەندرمە بە پشتیوانی ھێزی ئاسمانی ئەنجامدرا، لە لیستی سوور و پرتەقاڵی تیرۆریستە داواکراوەکاندا بوون.
بەپێی راگەیەندراوەکە، یەکێک لەو شەش تیرۆریستەی کە لە ماردین لە چالاکی خران، بەناو بەرپرسی ماردینی پەکەکە، حەسەن مەحمودی-یە کە نازناوی "ھەورام ھەورامان ئاویەر"ە و لە لیستی سووری داواکراواندایە.
ئەوەش زانراوە کە تیرۆریستەکە لە کردەوەکانی ھەڵکەندنی خەندەق لە ناوەندی شارۆچکەی نسێبین لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشداریی کردووە و لە کاتی ھەڵکەندنی خەندەق لە شارۆچکەی سلۆپی سەربە شرنەخ، وەک "بەڕێوەبەرایەتی بەرە" لە ناوەندی شار بووە و جەردەییەکی بە بڕی دو ملیۆن دۆلار لەرێگەی چەکدارەکانەوە ئەنجامداوە.
ھەروەھا مەحمودی لە ساڵی ٢٠٠٨دا بەشداریی لە چاندنی بۆمبێکی دەستکرددا کردووە لە شەمدینلی کە بووەتە ھۆی گیان لەدەستدانی ژمارەیەک سەرباز، جگە لەوەش بەشداریی لە پەلاماری سەر ھێزە ئەمنییەکان کە پارێزگارییان لە پرۆژەی درووستکردنی رێگای سەرەکی شرنەخ-وان لە ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٦ دا کردووە کە بووە ھۆی شەھیدبوونی شەش سەرباز و پێشتریش پاسەوانی بەناو کاربەدەستی رێکخراوەکە، موراد قەرەیڵان بووە کە نازناوی جەمال-ە.
ئەوەش دەستنیشانکرا کە تیرۆریستەکەی لیستی "پرتەقاڵی"یش، تیرۆریست تەییوب چام بووە و ناوی نھێنی "رێبەر کۆسەر"ـە و بەناو بەرپرسی مەیدانی ماردین ماگۆکی رێکخراوەکە کردەوەی ئەنجامداوە.
بەپێی لێکۆلینەوەکان، تیرۆریستەکە بەشداری لە رووداوەکانی، پەلاماردانی تاوەری تەلەفۆن بە بۆمبی دروستکراو لە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٦دا لە گەڕەکی سیڤیرجەی میدیات، چاندنی بۆمبی دروستکراو لەسەر سێ رێیانی شارۆچکەی مازیداغ لە ١٥ی ئاداری ٢٠١٧ کە شەھیدبوونی سێ جەندەرمە و برینداربوونی دوو گوندپارێزی لێکەوتەوە، رووداوی بریندارکردنی جەندەرمەیەک لە ١٦ی ئابی ٢٠١٩ لە گوندی ساری لە شارۆچکەی ئدیلی شرنەخ، کردووە.
ھەروەھا بەشداری لە کردەوە تیرۆریستییەکانی، رووداوی رێگرتن لە ناوچەی تاشلیبورچ میدیات لە ٢١ی ئابی ٢٠١٦ کە برینداربوونی ھاووڵاتییەکی لێکەوتەوە، پەلاماری تیرۆریستی ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ بە بۆمبی دروستکراو لە ئیدل کە شەھیدبوونی دوو جەندەرمە و برینداربوونی ھەشتی دیکەی لێکەوتەوە، پەلاماری تیرۆریستی ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ی گەڕەکی دیبەک لە نوسێبین کە شەھیدبوونی بەڵێندەرێک و برینداربوونی کرێکارێکی لێکەوتووەوتەوە، کردووە.
لە راگەیەنداروەکەدا ھاتووە، "لەگەڵ لە چالاکی خستنی تیرۆریستان، خوێنی شەھیدان و بریندارەکانمان بە فیڕۆ نەچوون" و ھەروەھا ئاماژە بەوە کراوە کە کارەکانی بەدواداچوون بۆ دەستنیشانکردنی ناسنامەی تیرۆریستەکانەی دیکە بەردەوامە.