Sertaç Bulur
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگه‌یاند، یه‌كێك له‌و شه‌ش تیرۆریستانه‌ی کە له میانی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ره‌ن زستان-٨ له گونده‌واری باگۆك له قه‌زای نسێبین سه‌ربه پارێزگای ماردین له چالاكی خراون، ده‌نیز ئۆراك'ه كه ناوی نهێنی 'هیرا"یه و له "لیستی سه‌وزی داواكراوان"دایه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا، بیری خستووه‌ته‌وه كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌ره‌ن زستان-٨ له گونده‌واری باگۆك كه هێزه ئه‌منییه‌كان له ١٢-١٥ی ئه‌م مانگه ئه‌نجامیان داوه، شه‌ش تیرۆریست له چالاكی خراون.
راشیگەیاندووە کە یه‌كێك له‌و تیرۆریستانه، ده‌نیز ئۆراك'ه كه ناوی نهێنی 'هیرا"یه و له "لیستی سه‌وزی داواكراوان"دایه و بڕی دوو ملیۆن لیره‌ی توركی وه‌ك خه‌ڵات ده‌درایه ئه‌و كه‌سه‌ی زانیاری له‌باره‌ی شوێنه‌كه‌یه‌وه دابووایه.
ده‌نیز ئۆراك به‌شداری له ژماره‌یه‌كی زۆر پەلاماری تیرۆریستییدا كردووه بۆسه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی.