16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 17 کانوونی یەکەم 2021
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، ئەوەی راگەیاند کە کەمترین مووچە (ی مانگانە) لە ساڵی ٢٠٢٢دا، چوار ھەزار و ٢٥٠ لیرە دەبێت و بەپێی باری خێزانداری و ژمارەی منداڵەکانی کارمەندان بەرزتر دەبێتەوە.
رهجهب تهیب ئەردۆغان، لە کۆشکی سهرۆكایهتی كۆمار لەگەڵ نوێنەرانی کرێکاران و خاوەنکارەکان کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییان سەبارەت بە کەمترین مووچەی مانگانە ئەنجامدا.
ئهردۆغان ئاشکرای کرد کە کەمترین مووچە (ی مانگانە) لە ساڵی ٢٠٢٢دا، چوار ھەزار و ٢٥٠ لیرە دەبێت و گوتی: "(کەمترین مووچەی نوێ) بەپێی باری خێزانداری و ژمارەی منداڵەکانی کارمەندان بەرزتر دەبێتەوە".
ئەوەشی ئاشکرا کرد کە رێژەی زیادکردنی کەمترین مووچە، بەڕێژەی سەدا ٥٠ جێبەجێ کراوە و گوتی: "(کەمترین مووچەی نوێ) لەو باوەڕەدام بەم زیادکردنە پێداگریی خۆمان نیشان دا لە پشتگریکردنی فەرمانبەرانمان بەرامبەر بەرزبوونەوەی نرخ".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "لەسەری ساڵەوە، باج لەسەر کەمترین مووچە ھەڵدەگرین".
رهجهب تهیب ئەردۆغان، جەختی لەوە کردەوە کە دراوی ئەوان دیارە، ئەویش لیرەی تورکییە و ناھێڵین لیرەی تورکی شکست بێت و گوتی: "لە کاتێکدا کەمترین مووچەمان بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد کرد، تێچووی زیاترمان لەسەر خاوەنکار کەم کردەوە بۆ خوار ٤٥٠ لیرە".
گوتیشی: "سوورین لەسەر ئەوەی کە بەزووترین کات کۆتایی بەو ناڕوونییە بھێنین کە لە ماوەی رابردوودا، بەھۆی ناجێگیری بەھای دراو و زیادبوونی لە ناکاوی نرخی شتومەکەوە، دروست بووە".
ئەردۆغان گەشبینی خۆی بەو رێوشوێنە نوێیانە دەربڕی و گوتی: "لەو باوەڕەدام خوا یار بێت بەو رێوشوێنە نوێیانەی دەیانگرینەبەر، ھەنگاوی زۆر گرنگ دەنێین بۆ بەھێزکردنی کەشێکی ئارام و سەقامگیر".
سەرکۆماری تورکیا رایگهیاند: "ھەموومان پێکەوە بە ژن و پیاو، گەنج و پیر و کرێکار و خاوەنکارەوە ئایندەی ئەم گەلە دیاریی دەکەین".
گوتیشی: "خەمڵێنەری سوو و دراو، دوژمنانی ناوخۆی و دەرەکی تورکیا و چاوچنۆکان ناتوانن داھاتووی وڵات و گەلەکەمان دیاریی بکەن".