Aziz Aslan
16 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 16 کانوونی یەکەم 2021
دیاربه‌كر – AA
یه‌كێك له‌و نۆ تۆمه‌تباره‌ی له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ئاكامی كێشه‌ی زه‌ویوزار، له‌نێوان دوو خانه‌واده‌ی خزمی یه‌كتر له دیاربه‌كر چه‌كی تیادا به‌كارهێندرا و كه‌سێكی تیادا كوژرا و دووانی دیكه‌ی تیادا برینداربوون، ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌و شه‌ڕه به‌رده‌وامه كه له كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه له دادگا له ناوچه‌ی یه‌نیشه‌هیر له دیاربه‌كر رووی دا. له‌و میانه‌یه‌دا، ١٥ كه‌س ده‌ستگیركرابوون.
دوای راییكردنی كاره‌كانیان، نۆ له‌و تۆمه‌تبارانه ره‌وانه‌ی دادگا كران.
دادگای ئێشكگریش بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی یهكێكیانی ده‌ركرد و هه‌شته‌كه‌ی دیكه‌یشی به مه‌رجی دادوه‌ریی ئازاد كرد.
راییكردنی كاروباری تۆمه‌تباره‌كانی دیكه‌یش له ئاسایش به‌رده‌وامه.
ئه‌م شه‌ڕه كه به‌هۆی كێشه‌ی زه‌ویوزار له ١٤ی ئه‌م مانگه له گوندی ئهكینجیلهر رووی دابوو، چه‌كی تیادا به‌كارهێندرا و كه‌سێك به ناوی ئاڵتان گوله‌ر گیانی له‌ده‌ست دا و دووانی دیكه‌یش برینداربوون.