Mustafa Değirmencioğlu,1 23
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 21 تشرینی دووەم 2020
ماردین – AA
ئۆرهان ئایاز كه له شارۆچكه‌ی نسێبین له پارێزگای ماردین ده‌ژی؛ به دوگ، به‌ز و گۆشتی ئاژه‌ڵ وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندان دروست ده‌كات.
ئۆرهانی ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ كه له رۆژانه یه‌كێك له خواردنگه‌كانی شارۆچكه‌كه كار ده‌كات، دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی كاركردنیشی، به به‌رماوه‌ی چێشته‌كان وێنه‌ی هونه‌رمه‌ندانی وه‌ك بارش مانچۆ و موسلوم گورسه‌س ده‌كێشێت.
ئۆرهان به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه هه‌ر له منداڵییه‌وه خولیای وێنه كێشانی هه‌بووه و گوتی: "كوته گۆشته‌كان له‌گه‌ڵ دوگهكه ورد ورد ده‌بڕم. دواتر به ددان كۆڵهرهوه وه‌كو نه‌خشیان لێ ده‌كه‌م".
عوسمان تهكمهن یه‌كێكه له هاووڵاتییانه‌ی به‌مه‌به‌ستی خواردنی ژه‌مێك رووی له خواردنگه‌كه كردووه، گوتی: "كه له دووره‌وه سه‌یری ئه‌و وێنانه ده‌كه‌یت، ئه‌وه‌نده جوانن حه‌ز ده‌كه‌یت به دیواره‌وه هه‌ڵبواسرێن".