Burcu Çalık Göçümlü
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٦ ھەزار و ٦٤٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پێنج ھەزار و ١٠٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون و ١٤١ گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی تەندروستیی تورکیا پەیوەندیدار بە ئامارەکانی کۆرۆنا لە سەرتاسەری تورکیا بڵاوکراوەتەوە، لە تورکیا لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٥٦ ھەزار و ٦٤٢ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەنجامدراوە، دەرەنجام پێنج ھەزار و ١٠٣ حاڵەتی نوێی تووشبوون و ١٤١ گیانلەدەستدان بەھۆی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.
راگەیەندرا لە تورکیا، ژمارەی ئەو نەخۆشانەی کە دۆخیان ناجێگیرە گەیشتە سێ ھەزار و ٩٩٠ کەس. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە چاکبوونەوەی سێ ھەزار و ١٩ کەس کۆی ژمارەی ئەوانەی لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە گەیشتە ٣٦٧ ھەزار و ٥٩٢ کەس.
ھاوکات وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەددین کۆجا لە تویتەر نووسیوویەتی: "ئەگەر پێکەوە پابەندی رێنماییەکان بین و سنوورەکانی خۆمان دیاری بکەین، بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە ئاسانتر دەبێت".