Duygu Yener
20 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی دووەم 2020
ئەنقەرە- AA
پێکوتی کۆرۆنا لە تورکیا، دوای تاقیکردنەوەی لەسەر کارمەندانی تەندروستی لە قۆناغی سێیەمدا لەسەر هاووڵاتییان تاقیدەکرێتەوە.
وەزارەتی تەندروستی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی ئاشکرا کرد ئەو کەسانەی دەیانەوێت وەک خۆبەخش، پێکوتەکەیان لەسەر تاقیبکرێتەوە پێویستە تەمەنیان لە نێوان ١٨-٥٩ ساڵ بێت، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن دەتوانن لەڕێی ماڵپەڕی "https://covid19asi.calismasi.info" خۆیان ناونووس بکەن.
لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بە پێکوت لە ٢٥ ناوەندی ١٢ شاری تورکیا بەردەوامن. لە قۆناغی یەکەمدا کە مەترسیدارترین قۆناغە پێکوتەکە لەسەر کارمەندانی تەندروستی تاقیکراوەتەوە، تا ئەمڕۆ هەزار و ٢٣٧ قوتو لە پێکوتەکە لەسەر ٧٢٦ کارمەندی تەندروستی خۆبەخش تاقیکراوەتەوە.
پلانیش وایە پێکوتەکە لەسەر ١٢ هەزار و ٤٥٠ خۆبەخش تاقیبکرێتەوە.