Muzaffer Çağlıyaner
08 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 08 ئەیلوول 2020
هاتای – AA
به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆ بۆ جارێكی دیكه له ئاسمانه‌وه ده‌ست كرایه‌وه به هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگرەی کە له دارستانی سنووری قه‌زای ئه‌نتاكیا سەربە پارێزگای هاتای كه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی دوو رۆژه ئەو دارستانەی کە دەکەوێتە گونده‌كانی ئیچمهلهر، كیسهجیك و كارڵیسوی گرتووه‌ته‌وه.

شه‌وی رابردوو به‌هۆی تاریكی هه‌وڵه‌كان له ئاسمانه‌وه راگیران و به‌ربه‌یانی ئه‌مڕۆش هەلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌كان ده‌ستیان كرده‌وه به هه‌وڵه‌كانیان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگرهكە.
هێشتا ئاگرهكە كۆنترۆڵ نه‌كراوە و بۆ ئه‌م بهمهبهستەیش دوو فڕۆكه، ١٢ هەلیكۆپته‌ر، ١٨٢ ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه، ٢٤ ئامێری كار و ٧٩٢ كارمه‌ند كه ٤٥یان كارمه‌ندی ته‌كنیكین بۆ ئه‌م ئامانجە ئه‌ركدار كراون.