Can Efesoy
14 تەمووز 2025•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2025
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئونجو کەچەلی هیوای خواست توندوتیژییەکان لە باشووری سووریا چی زووە کۆتایی پێ بێت و ئاسایشی سووریا لە ڕێگەی گفتوگۆوە لەسەر ئاستی نیشتمانی لە لایەن حکوومەتی ئەو وڵاتەوە دابین بکرێت.
کەچەلی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X لەبارەی توندوتیژییەکانی باشووری سووریا پەیامێکی بڵاو کردەوە.
ئونجو کەچەلی ڕایگەیاندووە، "هیوادارین ئەو توندتیژییانەی کە لە باشووری سووریا هەیە بە ڕێگەی گفتوگۆیەکی نیشتمانی لە لایەن حکوومەتی سووریاوە چی زووە کۆتایی پێ بێت و سەقامگیری لە ناوچەکە دابین بکرێت".
کەچەلی ڕایگەیاند، لەو ڕەوتەدا پێویستە پێشینە بدرێت بە سەروەری و یەکگرتوویی سووریا و تورکیا لەگەڵ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان کە بەرپرسیارێتی هەڵدەگرن، بەردەوام دەبێت لەسەر پشتیوانیکردنی لە بەهێزکردنی سەقامگیری و گەیشتن بە ئاشتی لە سووریا.