Sangar Hamad Azeez
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
مه‌ره‌ش - AA
لە شاری مه‌ره‌ش لە ئاکامی بارینی باو بۆرانێکی بەهێز و دروست بوونی لافاو دایکێک و دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ باو بۆرانێکی بەهێز باڵی بەسەر شاری مه‌ره‌ش داگرت و بەهۆیەوە لە چەند گەڕەکێکی ناوەندی شاری مه‌ره‌ش لافاو دروست بوو.
بەهۆی رووداوەکەش دایکێک و دوو منداڵ کە لەماڵەوە گیریان خواردبوو، بەهۆی لافاوەوە لەناو ماڵەکەی خۆیان ژێر ئاو کەوتن و گیانیان له‌دەستدا.
جگە لەمەش هەر بەهۆی لافاوەکەوە چەندین زیانی ماددی بەر شارەکە کەوت.