Gülbin Yıldırım,Ramal Abdullah Mahmood
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
واشنتۆن – AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت (ئۆپیك)ی به به‌رپرسیاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌قه‌ڵه‌م دا.
له تویتێكدا تره‌مپ رایگه‌یاند: "ئۆپیك له پشت به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وته. ئه‌مه كارێكی باش نییه". له مانگی نیسانیشدا تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی خستبووه پاڵ ئۆپیك كه به شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد نرخی نه‌وت به‌رز ده‌كاته‌وه.
دوای نزمبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئۆپیك له تشرینی دووه‌می ٢٠١٦ بڕیاری سنوورداركردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی دا. دوای چه‌ند جارێك له درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ نه‌وت به شێوه‌یه‌كی سنووردار به‌رهه‌م ده‌هێندرێت.
به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی په‌یامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو كۆیان كردوونه‌ته‌وه نرخی یه‌ك به‌رمیل له نه‌وتی خاوی جۆری برێنت له تشرینی دووه‌می ٢٠١٦ه‌وه تاكو حوزه‌یرانی ٢٠١٨ نزیكه‌ی له سه‌دا ٥٠ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیووه. زانراوه سعوودیه و رووسیا بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كۆبوونه‌ته‌وه.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت دوای كۆبوونه‌وه‌ی وه‌زیرانی وڵاتانی ئه‌ندام له ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك له ٢٢-٢٣ی حوزه‌یران له ڤیه‌ننا له‌باره‌ی چۆنێتی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته‌وه بگه‌نه بڕیارێك.