İlkay Güder,1 23
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2018
ریزه -AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له به‌ربژێری جه‌هه‌په بۆ سه‌ركۆماری موحه‌ڕڕه‌م ئینجه گرت و گوتی: "هاتووە دەڵێت، من لە تورکە زنجییەکانم. ئەردۆغان لە تورکە سپی پێستەکانە. هەر چییەک بڵێی سەرناگرێ. من رۆڵەی ئەو وڵاتەم هیچ کاتێک بە ناوی سپی پێست و شت خۆم جیا نەکردووەتەوە. تەنیا خۆم تەرخانکردووە بۆ خزمەتکردنی ئەو نیشتمان و گەلە".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له ریزه گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ٢٤ی حوزه‌یران دوو زیهنیه‌ت له كێبڕكێدان. به‌ربژێرێك هه‌یه ده‌ڵێی فارگۆنه و درێژكراوه‌ی سیاسیی رێكخراوی تیرۆریستی جوداخوازه و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیراده‌ی كه‌مه‌رشكێنی رێكخراوی تیرۆریستی هه‌یه. گوتی: "لە لایەکەوە لە پەنسیلڤانیا رێکەوتننامەی تێکدەرانە هەیە، لە لایەکی دیکەوە رێکەوتننامەی کۆماریی سەر بە کەسانی شەوی 15ی تەمووز هەیە. لە 24ی حوزەیراندا گەلەکەمان لە نێوان ئەم دوو ریکەوتننامەیە یەکێکیان هەڵدەبژرێرێ".
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گه‌لی توركیا وه‌ك چۆن ١٥ی تهمووز گۆڕه‌پانه‌كه‌ی بۆ تهقییهچییهكان چۆڵ نه‌كرد به‌هه‌مان شێوه‌ش ٢٤ی حوزه‌یران بۆ ئه‌و كه‌سانه چۆڵی ناكات كه له‌وان ده‌چن. گوتی: "ناتوانن بە تاکتیکەکانی فەتۆ و بیرۆکەکانی پەنسیلڤانیا، هاووڵاتیانی ئێمە فریو بدەن".
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رۆژی ٢٤ی حوزه‌یران گه‌لی توركیا یه‌ك بژارده‌ی له پێشه له نێوان ئه‌و دوو هاوپه‌یمانییه یان ئه‌وه‌ته به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و سێ وه‌ره‌قه‌یه رێگه ده‌ده‌ن به كۆسپ خستنه به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانی ١٦ی ساڵی رابردوو یاخود به‌رده‌وام ده‌بن له به‌هێزكردنی وڵاته‌كه‌یان له هه‌موو روویه‌كه‌وه.
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له به‌ربژێری جه‌هه‌په بۆ سه‌ركۆماری موحه‌ڕڕه‌م ئینجه گرت و گوتی: "هاتووە دەڵێت، من لە تورکە زنجییەکانم. ئەردۆغان لە تورکە سپی پێستەکانە. هەر چییەک بڵێی سەرناگرێ. من رۆڵەی ئەو وڵاتەم هیچ کاتێک بە ناوی سپی پێست و شت خۆم جیا نەکردووەتەوە. تەنیا خۆم تەرخانکردووە بۆ خزمەتکردنی ئەو نیشتمان و گەلە".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان گوتی: "ئەی موحەڕەم کاتێک ئێوە سەرگەرمی بیرکردنەوە بوون لە چۆنییەتی رزگارکردنی تیرۆریستان لە ئەدیرنە، ئێمە لە ریزە، ئەرزرووم و ترابزۆن بیرمان لە رزگارکردنی هاووڵاتیان دەکردەوە لە شەقامە خراپەکان".
ئه‌ردۆغان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه (تونێڵی ئۆڤیت) له كاتێكدا كه‌سانێك به كێك و محهلهبییهوه سه‌رقاڵن، ئه‌وان خه‌ونێكی دیكه‌ی توركیایان هێنایه دی كه تونێڵی ئۆڤیته. گوتی: "با كاك موحه‌ڕڕه‌م بۆ خۆی چاوه‌ڕوانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه بكات كه له ئه‌مریكاوه له‌گه‌ڵی ئه‌نجام ده‌درێت، ئێمه دوێنێ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سهركۆمارانی ئازه‌ربایجان، كۆماری قوبرسی توركی، ئۆكراین و سڕبیا پڕۆژه‌ی تاناپ-مان جێبه‌جێكرد كه توركیا له ناوچه‌كه ده‌كاته ناوه‌ندی وزه".
سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه موحەڕەم واژووی کۆدەکردەوە تا پۆشینی حیجاب ئازاد نەبێت. ئەمڕۆش لە گۆڕەپانەکانی هەڵمەتی هەڵبژاردندا موجامه‌له‌یان ده‌كات. گوتی: "كاك موحه‌ڕه‌م كه رۆژانێك بۆ به‌رده‌وامیدان به قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان له‌به‌ر ده‌رگای دادگای ده‌ستووری ئێشكهی ده‌گرت، ئێستا له گۆڕه‌پانه‌كان باسی ئازادی ده‌كات. ئێمه كونیه‌ی تۆ باش ده‌زانین چییه. له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا به‌ربژێرانی ئۆپۆزسیۆن خه‌ریكی موجامهلهن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان لای كه‌سانی نه‌ته‌وه‌یی، نه‌ریتخواز و دیندار شیرین بكه‌ن".
ئەردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تا ئەم رۆژە لە کۆبوونەوە جەماوەرییەکاندا چیان گوتووە لە پەرلەمانیش ئەوانەیان گوتووە. گوتی: "لە دیاربەکر، لە هەکاری چیمان پاراستووە، هەر ئەو شتەشمان لە ترابزۆن، ریزە، گیرەسۆن و ئادانا پاراستووە. دوو زمانی، دوو روویی لە پارتەکەی ئێمەدا رێگەی پێ نەدراوە. باش دەزانن کە چیتان کردووە، ئەمە ناوی سیاسەت نییە. ئەمە دوو ڕووییە، ئەمە خۆبەزلزانییە، دووڕوویی لە ئایینە".
ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ی له ئۆپۆزسیۆنی وڵاته‌كه‌ی گرت و گوتی: "تاکە شت کە وڵاتەکەمان لە ماوەی ١٦ ساڵدا نەیتوانیوە دەستی پێ رابگات. بوونی ئۆپۆزسیۆنێکی مۆدێرن و بەرزە. به پشتیوانی خوا كورتهێنانیش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین. ئێستا گه‌وره‌ترین كورتهێنان له وڵاته‌كه‌مان كورتهێنانی ئۆپۆزسیۆنه ئه‌ویش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند كه ده‌ستكراوه به پڕۆژه‌ی دروستكردنی نه‌خۆشخانه‌ی شار له سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی ٣٠٠ دۆنم له ریزه كه ئه‌و رووبه‌ره به‌شێكه له ده‌ریا و به گڵ پڕده‌كرێته‌وه.