توركيا

"لە منبج لەگەڵ ئەمریکا سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێنینەوە"

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو: "دوای ئەوەی یەپەگە لە منبج دوور دەخرێنەوە، ئەمریکا چەکەکانیان لێ وەردەگرێتەوە.

Sangar Hamad Azeez  | 13.06.2018 - نوێکردنەوە : 14.06.2018
"لە منبج لەگەڵ ئەمریکا سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێنینەوە"

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوشئۆغڵو رایگه‌یاند: "دوای ئەوەی یەپەگە لە منبج دوور دەخرێنەوە، ئەمریکا چەکەکانیان لێ وەردەگرێتەوە. دواتر بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێنینەوە. تا ئەوکاتەی هێزێکی ئەمنی تازە لەناوچەکە دادەمەزرێت، ئەمریکا و تورکیا ئەرکی پاراستنی ناوچەکە لە ئەستۆ دەگرن".

چاوشئۆغڵو بەشداری بەرنامەیەکی تایبەتی کرد لە رایۆیی (Kral FM) و تیایدا سەبارەت بە دواین پێشهاتەکانی ناوچەکە لێدوانی دا.

سەبارەت بە دەنگۆی بوونی داواکراوی فەتۆچی عادل ئۆکسوز لە ئه‌ڵمانیا ناوبراو گوتی: "ئێمە داوامان کرد ئەو کەسە بدۆزنەوە و رادەستی ئێمەی بکەن. بەم هۆیەوەش ئەڵمانیا دوای ئەم داوایه‌مان بڕیاری گەڕان بەدوای ئەو کەسەی دا. بەڵام دوای بڕیاری گەڕان تاوەکو ئێستا بە شێوەیەکی فەرمی هیچ زانیارییەک لەبارەی ئەو کەسەوە نەدراوە. تەنیا گوتراوە کە کاری لەسەر دەکەن".

چاوشئۆغڵو زیاتر گوتی: "ئەو کەسانەی کە ئێمە داوای رادەستکردنەوەمان کردوون زۆر لە وڵاتێک نامێنن، بۆ نموونە سالح موسلیم لە هیچ وڵاتێک نامێنێتەوە و بەردەوام لە جوڵە دایە".

سەبارەت بە رادەستکردنەوەی سەرکردەی فەتۆچییەکان فەتحوڵلا گولەن چاوشئۆغڵو گوتی: "بە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپیۆم راگەیاند کە ئەو بابەتە بۆ تورکیا زۆر گرنگە و ئەویش ئەوەی پێ راگەیاندنم کە دەستبەجێ لەلایەن ئێف بی ئایەوە لێکۆڵینەوەکانیان دەست پێکردووە".

لەباریە بانگەشەکانی ئۆپۆزسیۆنی وڵاتەکەی بۆ هەڵبژاردن کە بابەتی ئۆپەراسیۆنی قەندیلی کردووەتە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان، چاوشئۆغڵو گوتی: "ئۆپەراسیۆنی قەندیل پێویستە، ئایا لەناوبردنی ئەو تیرۆریستانە گرنگ نییە؟ کاتێک ئۆپەراسیۆنی عەفرینمان ئەنجامدا هەڵبژاردن لە رۆژەڤی وڵاتەکەمان هەبوو؟ یاخود لە کاتی قەڵغانی فورات. هەر کاتێک لە بەرامبەرمان هەڕەشە هەبێت بەبێ دوودڵی و وەستان ئەوەی پێویست بێت ئەنجامی دەدەین".

سەبارەت بە رێککەوتنی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی نەخشە رێگای منبج وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: "بەگوێرەی نەخشە رێگاکە دوای ئەوەی یەپەگە لە منبج دووردەخرێنەوە، ئەمریکا چەکەکانیان لێ وەردەگرێتەوە. دواتر بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا سەقامگیری بۆ ناوچەکە دەگەڕێنینەوە. تا ئەوکاتەی هێزێکی ئەمنی تازە لەناوچەکە دادەمەزرێت، ئەمریکا و تورکیا ئەرکی پاراستنی ناوچەکە لە ئەستۆ دەگرن".

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın