Tanju Özkaya,Serdar Açıl,Hemın Othman Mohammed
10 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 10 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تحوڵڵاچی (فه‌تۆ)، بڕیاری ده‌ستگیركردن بۆ 13 ئەفسەر بە پلەی رائید لە فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی ده‌ركرا كه سیانیان هیشتا له‌سه‌ر كارن.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره، بۆی ده‌ركه‌وت كه 13 كارمه‌ندی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی وشكانیی به پله‌ی رائید په‌یوه‌ندیان به ئیمامه‌كانی فه‌تۆوه هه‌یه.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كرد بۆ كاره‌كانی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران.
ئاماژه به‌وه كرا كه سێ كه‌س له‌و گومانلێكراوانه هێشتا له‌سه‌ر كارن و ئه‌وانی دیكه‌ش پێشتر به هۆی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ریان له‌كار دوورخرابوونه‌وه.