Hasan Namlı,Mohammed Baqi Hussein
10 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 11 ئەیلوول 2018
باتمان - AA
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاوی ده‌وڵه‌تی توركیا، هه‌ستا به گواستنه‌وه‌ی مه‌زاری ئیمام عه‌بدوڵڵا بۆ پاركی نوێی كولتووریی حهسهنكەیف كه له به‌نداوی ئڵسو مابووه‌وه.
له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی پاراستنی سامانه كولتوورییه‌كان له پڕۆژه‌ی به‌نداوی ئڵسو-دا، ساڵی رابردوو مه‌زاری زه‌ینه‌ل به‌ی كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 540 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌رماوی ئارتوكڵو كه كێشی هەزارو 500 تۆنه، گوازرانه‌وه. له‌ئێستاشدا كاره‌كان بۆ گواستنه‌وه مناره‌ی مزگه‌وتی سوڵتان سوله‌یمان كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 611 ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌رده‌وامه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌زاری ئیمام عه‌بدوڵڵا، مناره‌كه و شوێنێكی حه‌وانه‌وه، وه‌ك سێ به‌شی جیاواز ده‌گوازرێنه‌وه. گواستنه‌وه‌ی مه‌زاره‌كه كه كێشی 850 تۆنه، له‌سه‌ر سیستمێكی گواستنه‌وه كه 256 تایه‌ی هه‌یه، كاتژمێر شه‌شی به‌یانی ده‌ستیپێكرد و گوازرایه‌وه بۆ شوێنی نوێ كه دوو هه‌زار و 400 مه‌تر دووره.
بڕیاره منارهكهش له‌م هه‌فته‌یه‌دا بگوازرێته‌وه.