Tuğrul Çam,Mohammed Baqi Hussein,Hemın Othman Mohammed
10 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاند، "توركیا وه‌ك چۆن داكۆكی له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی كردووه له ده‌ریای ناوه‌ڕاست، به‌هه‌مان شێوه تا مافی توركه‌كانی قوبرسی روومی له سه‌رچاوه هایدرۆكاربۆنییهكاندا نه‌چێنه نێو میكانیزمی دابه‌شكردنی داهاته‌كان، به‌رده‌وام ده‌بین له داكۆكیكردن له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی توركی قوبرس".
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، وهبیریهێنراوهتهوه كه كه‌شتی فه‌تحی توركیا له‌نێو ئه‌و سنووره‌دا چالاكیی به‌دواداچوونی نه‌وتی له رۆژئاوای دوورگه‌ی قوبرس ئه‌نجامداوه كه ساڵی 2009 بۆ 2012 مۆڵه‌تی پێدراوه و توركیا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی روونكردووه‌ته‌وه.
راگهیهنراوهكه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، كه‌شتیی یاڤوز-یش به‌ره‌و باشووری نیوه‌دوورگه‌ی كارپوز رۆیشتووه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی قوبرسی توركی ساڵی 2011 داویه‌تی به توركیا، به‌ناوی توركه‌كانی قوبرسه‌وه چالاکی ئه‌نجام ده‌دات.
هه‌روه‌ها راگهیهنراوهكه ئاماژه‌ی به لێدوانێكی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی یۆنان، نۆكۆس دێندیاس كردووه له‌وباره‌وه ده‌ڵێت، "گوته‌كانیان به سه‌یر ده‌زانین كه ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست چالاكییه‌كانیان به‌گوێره‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه".
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "ناونیشانی منداڵه بزێوهكهی ئه‌ورووپا له بنه‌ڕه‌تدا بۆ یۆنانه. گوزارشتی منداڵه عهجوولهكهی ئه‌ورووپا حكوومه‌تی قوبرسی رووم ده‌گرێته‌وه كه ساڵانێكه له‌گه‌ڵ یۆنانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپادا ده‌ریای ناوه‌ڕاست رووبه‌ڕووی ناسه‌قامگیری ده‌كاته‌وه. ئه‌وه‌ی كه حكوومه‌تی قوبرسی رووم ده‌یه‌وێت وه‌ك نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو دوورگه‌كه ببێته ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، مافی ئه‌وه‌ی پێ نادات كه ده‌ست به‌سه‌ر ماف و ئازادییه‌كانی توركه‌كانی قوبرس‌دا بگرن.
ئه‌و لێدوانانه ره‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی یۆنان و به‌رپرسانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپاوه به‌و تێگه‌یشتنه دراون و ئه‌و چالاكییانه‌ی وڵاته‌كه‌مان به نایاسایی له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن. هیچ باس نه‌كردنی مافه‌كانی توركه‌كانی قوبرس كه دامه‌زرێنه‌ری هاوبه‌شی كۆماری قوبرسن و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی له ١٩٦٣ه‌وه و هه‌ڵسوكه‌وتكردن وه‌ك ئه‌وه‌ی توركانی قوبرس نه‌بن، ره‌وشێكی نیگه‌ران به‌خشه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپاش بووه‌ته كاراكته‌رێكی هاوبه‌شی هه‌ردووكیان رووم-یۆنان له‌و گه‌مه‌یه‌ی له‌سه‌ر مافه‌كانی توركه‌كانی قوبرس ده‌كرێن كه له خاوه‌نه یه‌كسانه‌كانی دوورگهكهن، ئاماژه به‌وه‌یش كراوه كه به ئاشكرا ده‌ركه‌وت یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ناتوانێت رۆڵی نێوهنگیرێكی بێلایه‌ن ببینێت له قۆناغی دانوستانی چاره‌سه‌ری بابه‌تی قوبرس‌دا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''توركیا وه‌ك چۆن مافه‌كانی خۆی له خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست پاراستووه، هه‌تا لایه‌نی رووم، توركه‌كانی قوبرس نه‌خاته چوارچێوه‌ی میكانیزمه‌كانی بڕیاردان له‌سه‌ر دابه‌شكردنی داهات له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هایدرۆكاربۆن و گه‌ره‌نتی مافه‌كانیان نه‌كات، ئه‌وا له ده‌وری دوورگه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رگریكردن له ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی تورك له قوبرس. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به ته‌واوی پشتیوانی له‌و روونكردنه‌وانه ده‌كه‌ین كه له لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری قوبرسی توركیه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه كه مۆڵه‌تیان به چالاكی یاسایی و شه‌رعییه‌كانی كه‌شتیه بیرههڵكهندنهكامان یاڤوزیان داوه''.