Barış Gündoğan
01 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 02 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، له ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هه‌زار و ٥٧٢ كه‌سی دیکە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، ٤٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوە، كۆی گشتیی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون بۆ ٢٧١ هه‌زار و ٧٠٥ و كۆی گشتیی گیان له‌ده‌ستدان بۆ شه‌ش هه‌زار و ٤١٧ به‌رزبووه‌ته‌وه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكرده‌وه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆده‌گرێت.
بەپێی نەخشەكە، ئەمڕۆ ١٠٩ هەزار و ٤٤٣ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٥٧٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی نەخشەکە، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٤٧ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و سێ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٤٥ هەزار و ٩٢٩ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، حەوت مليۆن و ٢٤٧ هەزار و ٩٣٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٧١ هەزار و ٧٠٥ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ٤١٧ حاڵه‌ت.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە ٩٩١ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٦ـە.
- " ژمارەى حالەتە چالاكەكانمان بەردەوامە لە هەڵكشان"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "ئه‌وه‌ی كه كۆتایی به قوربانییه‌كان و ژماره‌ی ئه‌و نهخۆشانهمان كه باری تەندروستییان ناجێگیره ده‌هێنێت، ته‌نها پابه‌ندبوونی ته‌واوه‌تییه. ژمارەى حالەتە چالاكەكانمان بەردەوام لە هەڵكشانە. ئەگەر پابەندى رێنماييەكان بين براوە دەبين. هێز لە پابەندبووندايە".