Zafer Fatih Beyaz
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٣٥٦ هەزار و ٣٥٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢٨ هەزار و ٨٧٣ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٢١٠ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشته‌ی رۆژانەى په‌یوه‌ست به ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە.
به‌و پێیه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ، ٣٥٦ هەزار و ٣٥٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ٢٨ هەزار و ٨٧٣ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٢١٠ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٢٦ هه‌زار و ٢٢٤ تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له سه‌دا ٨٦،٩٠ـه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له سه‌دا ٧٢،١١يه.
ژماره‌ی ئه‌و دۆزانهی ڤاكسین كه تا ئێستا له توركیا به‌كارهێنراوه، ١٠٩ ملیۆن و ٩٢٥ هه‌زار و ٧٤٤ دۆزه. له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردووش‌دا، ٤٣٠ هه‌زار و ١٣١ دۆز ڤاكسین له چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا به‌كارهێنراوه.