Sinan Uslu
01 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره- AA
ئه‌و پێشنیازه یاسایه‌ی كه پێی وایه په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتننامه‌ی پاریس گونجاوه، به واژووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، مسته‌فا شه‌نتۆپ، پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی توركیا كرا.
پێشنیازه یاساكه په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتننامه‌ی پاریس بۆ كه‌شوهه‌وا به گونجاو ده‌زانێت و له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و به واژووی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشكه‌ش كراوه.
له پێشنیازه یاساكه‌دا هاتووه: "به‌پێی ئه‌و مه‌رجه‌ی كه له مادده‌ی ٩٠ی ده‌ستووردا هاتووه، به مه‌به‌ستی به گونجاو زانینی په‌سه‌ندكردنی رێككه‌وتننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌باره‌ی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا، پێشنیازه یاساكه‌تان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".
پێشنیازه یاساكه به واژووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، مسته‌فا شه‌نتۆپ پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كرا.