Sarmand Hameed
02 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 02 تشرینی یەکەم 2021
ههولێر- AA
رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی پێداویستی پزیشکیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا رادەستی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان کرد.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراوەتەوە، لە رێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی و بریکاری وهزیر، رههێڵ فەریدون و بەرپرسی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، ئەحمەد زوەیتن، پێداویستی پزیشکیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە کۆگای ناوەندیی بۆ دەرمان و پێداویستی پزیشکیی بەڕێوەچوو، کەلوپەلەکان رادەستی وەزارەتی تەندروستی کرا.
بەرپرسی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە عێراق، ئەحمەد زوەیتن لەكۆنگرهیهكی رۆژنامهوانییدا دەستخۆشی و سوپاسی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ ئەنجامدان وبەردەوامی کارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە هەرێمی کوردستاندا ئەنجامدراوە.
لای خۆیەوە وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان، سامان بەرزنجی سوپاسی تیمی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کرد بۆ هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامیان و دەستخۆشی له شاندی (WHO) کرد بۆ سەردانیان بۆ هەرێمی کوردستان و پاڵپشتی و فراوانکردنی زیاتری میکانیزمەکانی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا.