Dildar Baykan Atalay
02 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
واشنتۆن – AA
له سێیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كوشتیندا رێوڕه‌سمێك بۆ یادكردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌وانی سعوودی، جه‌مال خاشقچی له به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو و ده‌سگیرانی جه‌مال خاشقچی، هه‌تیجه جه‌نگیز داوای له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن كرد پابه‌ند بێت به به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیه‌وه بۆ سزادانی ئه‌نجامده‌رانی كوشتنی خاشقچی.
پلاتفۆرمی Freedom First (سه‌ره‌تا ئازادی) له سێیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كوشتنی خاشقچیدا یادی ئه‌و رۆژنامه‌وانه‌ی كرده‌وه و له چالاكییه‌كه‌دا وێنه‌یه‌كی ناوبراو كه له یه‌كخستنی ته‌واوی گۆشهنووسراوهكانی پێك هاتبوو نمایش كرا.
جگه له ده‌ستگیرانی جه‌مال خاشقچی، خەدیجە جه‌نگیز چه‌ندین داكۆكیكاری مافه‌كانی مرۆڤ و هاوڕێی خاشقچی به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد.
راشیگه‌یاند: "جه‌مال ته‌نها رۆژنامه‌وانێك نه‌بوو. ته‌نها یه‌كێكیش نه‌بوو كه داكۆكی له گه‌لی سعوودیه و جیهانی عه‌ره‌بی بكات".
خەدیجە جه‌نگیز داوای له سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن كرد پابه‌ند بێت به به‌ڵێنه‌كه‌ی خۆیه‌وه بۆ سزادانی ئه‌نجامده‌رانی كوشتنی خاشقچی.
%2Fcemalkasikciwashington1.jpg)