Barış Gündoğan
18 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣٥ ھەزار و ٢٤٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٦ ھەزار و ١٦١ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٢١ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ـەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣٣٥ ھەزار و ٢٤٤ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٦ ھەزار و ١٦١ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٢١ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٢٤ ھەزار و ٢٣ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵییەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەسەدا ٨٤،٧٤ـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا ٦٧،٥١ـە.
لە تورکیا ژمارەی ئەو دۆزانهی ڤاکسین کە تا ئەمرۆ بەکارھێندراوە بۆ ١٠٤ ملیۆن و ٨٩٤ ھەزار و ٩٤ دۆز بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ٣٠٠ ھەزار و ٨٧٨ دۆز ڤاکسین لە شێوەی دۆزی یەکەم، دووەم و سێیەم وەرگیراوە.