Ömer Yasin Ergin
18 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2021
دیاربه‌كر– AA
گردبوونه‌وه‌ی دایكان له به‌رده‌م باره‌گای لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په به هۆی ئه‌وه‌ی پارته‌كه به به‌رپرسیاری رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ چیا ده‌زانن و له سێی ئه‌یلوولی ٢٠١٩ه‌وه ده‌ستی پێكردووه، پێی نایه ٧٤٦ههمین رۆژه‌وه و پێداگیرانه به‌رده‌وامه.
دایكه ئایته‌ن ئه‌لهامان به ناوی دایكانی دیاربه‌كره‌وه دوا و ئاماژه‌ی به‌وه دا كه تاكوو به رۆڵه رفێندراوه‌كانیان شاد نه‌بنه‌وه واز له گردبوونه‌وه‌كه ناهێنن و كه‌س ناتوانێت كۆتایی به تێكۆشانی دایكان بهێنێت.
ئایته‌ن ئه‌لهامان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌وانه‌ی بۆ بڕینه‌وه‌ی دارێك دنیایان لێ دێته‌وه یه‌ك، بۆچی ده‌نگی دایكانی دیاربه‌كر نابیستن، گوتی: "ته‌واوی ئه‌وانه‌ی منداڵه‌كانیان رفێندراوه و له ده‌ست داوه با نه‌ترسن و بێنه ئێره. تاكوو هه‌ده‌په منداڵه‌كانمان نه‌داته‌وه، لێره ناڕۆین. تاكوو ئێستا ٣٢ خانه‌واده به رۆڵه‌كانیان شاد بوونه‌ته‌وه، خوا یار بێت ئێمه‌ش به جگه‌رگۆشه‌كانی خۆمان شاد ده‌بینه‌وه".
ئه‌م دایكه جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه تاكوو رۆڵه‌كه‌ی له ده‌ست په‌كه‌كه رزگاری نه‌بێ، به‌رده‌وام ده‌بێت له گردبوونه‌وه، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه‌یشی كرد كه پشتیوانی ده‌كه‌ن له‌و خه‌باته‌ی ده‌ستی پێ كردووه.