ئه‌ردۆغان: "تورکیا پشکی لەسەدا یەکی هەناردەی جیهانی بەر دەکەوێت"
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "تورکیا پشکی لەسەدا یەکی هەناردەی جیهانی بەر دەکەوێت و ئەمەش ئاستێکی زۆر گرنگە".
Istanbul
ئیستانبوڵ-AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "تورکیا پشکی لەسەدا یەکی هەناردەی جیهانی بەر دەکەوێت و ئەمەش ئاستێکی زۆر گرنگە".
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له میانی به‌شداریی كردن له ٢٨هه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی ئاساییی ئه‌نجوومه‌نی هه‌نارده‌كارانی توركیا و رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی پاڵه‌وانێتیی هه‌نارده‌كردن، پیرۆزبایی له نوێنه‌ران و ئه‌و كۆمپانیایانه كرد كه خه‌ڵاتی یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێناوه و به به‌رزترین ئاست كاڵا و كه‌لوپه‌لیان هه‌نارده كردووه.
ئەردۆغان به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تورکیا پشکی لەسەدا یەکی هەناردەی جیهانی بەر دەکەوێت و ئەمەش ئاستێکی زۆر گرنگە، گوتی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه هه‌نارده‌كردن سه‌ره‌تا بگاته ١٥٠ هه‌زار و دواتر به‌رزی بكه‌ینه‌وه بۆ ٣٠٠ هه‌زار. لەمساڵدا، لە رووی ئاستی شەش مانگی و ١٢ مانگییەوە بەرزترین ئاستی هەناردەمان لە مێژووی کۆماری تورکیادا تۆمار کردووه. بۆ یه‌كه‌مجار هه‌نارده‌كردنی ١٢ مانگمان ٢٠٠ ملیاری تێپه‌ڕاند و له ١٧ی ئه‌یلوولدا گه‌یشته ٢١١ ملیار و ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆماركرد".
سه‌ركۆماری توركیا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه گرنگترین ئامراز بۆ ئه‌وه‌ی توركیا ببێته یه‌كێك له ١٠ وڵاته هه‌ره گه‌شه‌سه‌ندووه‌كه‌ی جیهان هه‌نارده‌كردنه و گوتی: "بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌وڵه‌كانمان له رێگای زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان و وه‌به‌رهێنان، به‌رزكردنه‌وه‌ی كوالێتی و پێشخستنی ته‌كنه‌لۆژی".
ئەردۆغان گوتیشی: "رۆژی سێشەممە لە كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئەمریکا باس لەوە دەکەم، کە سوورین لە هەوڵدان بۆ ئەوەی بگەینە ئەو ئاستەی شایەنی وڵاتەکەمانە".