پشتیوانی دایكانی سربرێنیتسا بۆ دایكانی دیاربه‌كر
- دایكانی سربرێنیتسا كه منداڵه‌كانیان كۆمه‌ڵكوژ كراوه، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی سه‌ردانی دایكانی دیاربه‌كریان كرد كه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په ده‌ستیان به چالاكی دانیشتن كردووه.
Diyarbakir
دیاربه‌كرد - AA
دایكانی سربرێنیتسا كه منداڵه‌كانیان كۆمه‌ڵكوژ كراوه، به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی سه‌ردانی دایكانی دیاربه‌كریان كرد كه له‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی لقی دیاربه‌كری هه‌ده‌په ده‌ستیان به چالاكی دانیشتن كردووه.
چالاكی دانیشتنی دایكانی دیاربه‌كر له‌به‌رده‌م بینای سه‌رۆكایه‌تی لقی دیاربه‌ری هه‌ده‌په كه له سێی ئه‌یلوول ده‌ستیان پێكردووه و هه‌ده‌په به به‌رپرسیار ده‌زانن له رفاندنی منداڵه‌كانیان بۆ شاخ، درێژه‌ی هه‌یه.
ژنانی ژماره‌یه‌ك رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی جۆراوجۆر كه رێكخراوی دایكانی سربرێنیتسایان له‌نێودابوو و منداڵه‌كانیان له ١١ی ته‌مووزی ١٩٩٥، له شاری سربرێنیتسای بۆسنه و هه‌رسك كۆمه‌ڵكوژكران، سه‌ردانی دایكانی دیاربه‌كریان كرد و پشتیوانی خۆیانیان بۆ راگه‌یاندن.
له‌و سه‌ردانه‌دا دایكان یه‌كتریان له ئامێزگرت و، دایكانی سربرێنیتسا گوڵیان پێشكه‌ش به دایكانی دیاربه‌كر كرد كه به گوڵی سربرێنیتسا ناسراوه.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی رێكخراوی ئیزمیر بۆسنه، هامزا یاڤوس ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ١٠٠ دایك له بۆسنه و هه‌رسك-ه‌وه سه‌ردانیان كردووه كه نوێنه‌ری ١٧ رێكخراوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیان له‌نێودایه.
یاڤوس باسی له‌وه كرد كه دایكان دوێنێ له بۆسنه و ئه‌مڕۆش له دیاربه‌كر ده‌گرین و، داوای منداڵه رفێندراوه‌كانیان ده‌كه‌نه‌وه كه به زۆر براون بۆ شاخ.
یاڤوس باسی له‌وه كرد كه دایكان له چوارچێوه‌ی ''پرۆژه‌ی ده‌ست له‌ناو ده‌ستی دایكانی بۆسنه و توركیا'' سه‌ردانی دیاربكریان كردووه و، رایگه‌یاند:
''ئه‌م دایكانه، دایكانێكن له حاڵی دایكانی دیاربه‌كر تێده‌گه‌ن. چونكه ئازاره‌كان زۆر تازه‌ن. هاتوون تا پشتیوانی ئه‌م دایكانه بن و پیرۆزبایی بوێرییان لێ بكه‌ن. هه‌روه‌ها دایكان لێره‌ن بۆ پشتیوانی له به‌ره‌نگاری توركیا دژ به تیرۆر. هاتوون بۆ پشتیوانی له ئۆپه‌راسیۆنی كانی ئاشتیی. ئیدانه‌ی هه‌ر جۆره تیرۆرێك ده‌كه‌ین. ده‌خوازین مرۆڤه‌كان له ئاشتیدابن و ئه‌م دایكانه‌ش منداڵه‌كانیان له ماڵ، خوێندنگه و پاركه‌كاندابن''.
سه‌رۆكی رێكخراوی قوربانیانی جه‌نگی فۆچا، میسیۆدا ئۆرولی رایگه‌یاند: ''له كاتی جه‌نگدا ئێوه هاتن بۆ لامان. له‌به‌رئه‌وه ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ لێره‌ین''، هاوكات پشتیوانی خۆیشی بۆ خه‌باتی دایكان ده‌ربڕی.
ئۆرولی باسی له‌وه كرد كه ئومێده‌وارن كێشه‌ی دایكان له كورترین ماوه‌دا چاره‌سه‌ر بكرێت و، رایگه‌یاند:
''منیش دایكم و له جه‌نگدا كه‌سوكارم له‌ده‌ستدا. له‌به‌رئه‌وه هاو خه‌متانم. به‌هه‌شت له‌ژێر پێی ژناندایه. هه‌میشه له پاڵ دایكانی به‌هاداردا ده‌بین. ئومێده‌وارم منداڵه‌كانتان بگه‌ڕێنه‌وه. ده‌مه‌وێت هه‌موو كه‌س گوێی له ئێمه بێت. ده‌ڵێم نه‌خێر بۆ تیرۆر''.
یه‌كێك له دایكان به ناوی زه‌هتا توریج باسی له‌وه كرد كه له بۆسنه و هه‌رسكه‌وه هاتووه و، داوای كرد تیرۆر راگیرێت.
توریج خۆشحاڵی خۆی نیشاندا به ئاماده‌بوونی و، رایگه‌یاند: ''چونكه دوێنێ ئێمه ده‌گریاین، ئێوه له پاڵ ئێمه‌دا بوون. ئه‌مڕۆش ئێمه هاتووین بۆلاتان، هه‌میشه له‌گه‌ڵتانین''.
یه‌كێكی دیكه له دایكان به ناوی پاسا تیلیتۆڤیج ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه منداڵان مافی خۆیانه داهاتوویه‌كی باشیان هه‌بێت و، هیچ دایكێك ناخوازێت ئه‌و ئازاره بچێژێت.
هه‌روه‌ها یه‌كێكی دیكه له دایكان به ناوی ئامرا ئۆسمانۆڤیچ ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به‌یه‌كه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ن، داواشی له هه‌مووان كرد ئارامبگرن.