Muhammed Enes Can,Hüseyin Bağış
31 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2021
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی لقی ھەدەپە لە ناوچەی ئەسەنیورت سەربە شاری ئیستانبوڵ، ئەرجان س. کە لە میانی ھەڵمەتێکدا بۆسەر بارەگای لقەکە دەستگیرکرابوو، دەستبەسەرکرا.
لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوەی کە لەلایەن داواکاری گشتیی ئیستانبوڵەوە بەڕێوەدەچوو، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، رۆژی ٢٦ی کانوونی دووەم لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستی" سەرۆکی لقی ھەدەپە لە ناوچەی ئەسەنیورت سەربە شاری ئیستانبوڵ، ئەرجان س. و دیلان ک.-یان دەستگیرکرد، ئەم بەیانییە رەوانەی دادگا کران و رێکارە یاساییهكانیان كۆتاییهات.
دوای وهرگرتنی گوتەكانیان لهلایهن داواكاری گشتییهوه، ھەردوو تۆمەتبار رەوانەی دادگای ئێشکگری تاوانەکان کران، و داوای دهستبهسهركردنیان كرا.
دادوەری ئێشکگری تاوانەکان له ئیستانبوڵ، بڕیاری دهستبهسهركردنی سەرۆکی لقی ھەدەپە لە ناوچەی ئەسەنیورت سەربە شاری ئیستانبوڵ، ئەرجان س. و ئازادکردنی بە مەرجی بۆ گومانلێکراو دیلان ک. دەرکرد.