Zehra Aydın Turapoğlu
31 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٣٦ هەزار و ٤١٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٥٦٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٢٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٣٦ هەزار و ٤١٨ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام شەش هەزار و ٥٦٢ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه، ١٢٨ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ٦٤١ نەخۆشيش دەستنيشانكراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی حەوت هەزار و شەش تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ٣٦٢ هەزار و ٤١٥ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٩ مليۆن و ٦٣١ هەزار و ٤٢٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٤٧٧ هەزار و ٤٦٣ حاڵهت، گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٥ هەزار و ٩٩٣ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٦٣٤ نەخۆشن.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٧ بووه. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٥،٢ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٥٩يـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٠،١ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٨ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.