Yıldız Aktaş
20 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤١٢ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ١٩ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون گەیشتە ٢٥٤ ههزار و ٥٢٠ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ شەش ههزار و ٥٨ کەس بهرزبووهتهوه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت.
بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٩٢ هەزار و ٣٠١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٤١٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ١٩ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە و ٨٨٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٣٤ هەزار و ٧٩٧ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى، شەش مليۆن و ٦١ هەزار و ٩٣٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٢٥٤ هەزار و ٥٢٠ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە شەش هەزار و ٥٨ حاڵهت.
ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە ٧٣٥ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٧,٣ـە.
- "با هەموومان پێكەوە ژمارەى تووشبووان كەمبكەينەوە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "لە دوايين هەفتەدا رێژەى حاڵەتەکانى نوێى تووشبوون كە هەزار و ٢٤٥ بوو، هەزار و ٤٠٠ حاڵەتى تێپەڕاند. لە بەرامبەردا ژمارەى پشكنينى رۆژانەمان كە لە ٣ى ئابدا ٤١ هەزار بوو ئێستا لە سەرووى ٩٢ هەزار پشكنينە. ژمارەى تيمەكانى دۆزينەوەى سەرچاوە و زنجيرەى تووشبووان گەيشتە ٩٣٤٤. رێژەى تووشبوون لە ئەنجامى بەريەككەوتن گەيشتووەتە لەسەدا ٩٨،٩. با هەموومان پێكەوە ژمارەى تووشبووان كەمبكەينەوە".