Aybüke İnal Kamacı
12 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١٤ ھەزار و ٤٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٢ ھەزار و ٩٢٣ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٥٩ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ـەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٣١٤ ھەزار و ٤٦ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ٢٢ ھەزار و ٩٢٣ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٥٩ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ٣٠ ھەزار و ١٤٤ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵییەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەسەدا ٨٢،٨٣يـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا ٦٤،٧٠يـە.
لە تورکیا ژمارەی ئەو دۆزانهی ڤاکسین کە تا ئەمرۆ بەکارھێندراوە بۆ ١٠١ ملیۆن و ٤٥٤ ھەزار و ٧٥٤ دۆز بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ٤٠٦ ھەزار و ٨٧ دۆز ڤاکسین لە شێوەی دۆزی یەکەم، دووەم و سێیەم وەرگیراوە.