Yıldız Nevin Gündoğmuş
20 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 20 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
له توركیا لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ٢٩٣ هەزار و ٢٥٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ١٩ هەزار و ٩١٨ كەس پۆزەتيڤ بووه و ٢٠٤ تووشبووش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
خشته‌ی رۆژانەى په‌یوه‌ست به ڤايرۆسى كۆرۆنا و رێژه‌ی به‌كارهێنانی ڤاكسین له توركیا، لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه بڵاوكرايەوە.
به‌و پێیه، لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٩٣ هەزار و ٢٥٢ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجام دراوە، ئه‌نجامی پشكنینی ١٩ هەزار و ٩١٨ كەس پۆزەتيڤ بووه، ٢٠٤ تووشبوو بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە و ١٥ هه‌زار و ٥٦١ تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه.
رێژه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی ١٨ ساڵه‌وه‌یه و دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتووه له سه‌دا ٧٣،٥٢ـه و ئه‌وانه‌ی دۆزی دووه‌میان وه‌رگرتووه له سه‌دا ٥٦،٠٥ـه.
ژماره‌ی ئه‌و دۆزانهی ڤاكسین كه تا ئێستا به‌كارهێنراوه له توركیا، ٨٨ ملیۆن و ٥٩ هه‌زار و ٤٤٠ دۆزه كه ٤٥ ملیۆن و ٦٣٦ هه‌زار و ٦١٤ی دۆزی یه‌كه‌م، ٣٤ ملیۆن و ٧٩١ هه‌زار و ٦٠٢ی دۆزی دووه‌م و حه‌وت ملیۆن و ٣٤ هه‌زار و ٥٢٩ی دۆزی سێیه‌من.