Ömer Olcay
21 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
بڕیاره‌كانی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دامه‌زراندنی سه‌رۆك بۆ هه‌ردوو زانكۆی بۆغازئیچی و ماڕماڕا له رۆژنامه‌ی فه‌رمی بڵاو كرایه‌وه.
به‌پێی بڕیاره‌كه پڕۆفیسۆر دكتۆر مه‌همه‌ت ناجی ئینجی كراوه‌ته سه‌رۆكی زانكۆی بۆغازئیچی و پڕۆفیسۆر دكتۆر مسته‌فا كورت-یش كراوه‌ته سه‌رۆكی زانكۆی ماڕماڕا.
ئه‌م بڕیارانه به‌پێی ماده‌ی ١٣ی ژماره ٢٥٤٧ی یاسای خوێندنی باڵا و ماده‌كانی دووه‌م، سێیه‌م و حه‌وته‌می بڕیارنامه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ژماره سێ ده‌رچوون.