Selma Kasap, Aybüke İnal Kamacı
30 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2021
ئەنقەرە - AA
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨٣ ھەزار و ٢٥٠ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ١٩ ھەزار و ٥٥٧ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٤٥ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
خشتەی رۆژانەی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێژەی بەکارھێنانی ڤاکسین لە تورکیا، لەڕێگەی ماڵپەڕی "covid19.saglik.gov.tr"ـەوە بڵاوکرایەوە.
بەپێی خشتەکە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٢٨٣ ھەزار و ٢٥٠ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، ئەنجامی پشکنینی ١٩ ھەزار و ٥٥٧ کەس پۆزەتیڤ بووە و ٢٤٥ تووشبووش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە و ١٣ ھەزار و ٤٠١ تووشبووش چاکبوونەتەوە.
رێژەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرووی ١٨ ساڵییەوەیە و دۆزی یەکەمی ڤاکسینیان وەرگرتووە، لەسەدا ٧٧،٢٢ـە و ئەوانەی دۆزی دووەمیان وەرگرتووە لەسەدا ٥٩،٢٣يـە.
لە تورکیا ژمارەی ئەو دۆزانهی ڤاکسین کە تا ئەمرۆ بەکارھێندراوە بۆ ٩٣ ملیۆن ٣١٨ ھەزار و ٣٣٨ دۆز بەرزبووەتەوە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، ٣١٣ ھەزار و ٤٨٢ دۆز ڤاکسین لە شێوەی دۆزی یەکەم، دووەم و سێیەم وەرگیراوە.