Kamil Altıparmak
31 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 31 ئاب 2021
مانیسا – AA
به‌شێك له‌و ئاگره كۆنترۆڵ كرا كه داروده‌وه‌نی ناوچه‌ی هایاڵڵی له قه‌زای كولا سەربە پارێزگای مانیسای گرتووه‌ته‌وه.
به‌هۆی هه‌ڵكردنی باوه، ئاگره‌كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند و دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كان به به‌كارهێنانی ١٠ ئۆتۆمبێلی ئاوپڕژێن، دوو تانكه‌ری ئاو و چوار ئامێری فریاگوزاری سه‌ره‌تایی هه‌وڵه‌كانیان خسته گه‌ڕ بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.
به‌شێك له‌و ئاگره كۆنترۆڵ كراوه كه له‌سه‌ر رووبه‌ری نزیكه‌ی ٧٠ دۆنم كه‌وتووه‌ته‌وه و هه‌وڵه‌كان بۆ ساردكردنه‌وه‌ی به‌شه كۆنترۆڵكراوه‌كه به‌رده‌وامن.