توركيا, کۆڤید- ١٩

توركيا.. هەزار و ٦٦٥ حاڵەتی نوێى تووشبوون به ‌كۆرۆنا تۆماركرا

لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١١٢ هەزار و ٨٨٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام هەزار و ٦٦٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراون.

Enes Kaplan  | 25.09.2020 - نوێکردنەوە : 26.09.2020
توركيا.. هەزار و ٦٦٥ حاڵەتی نوێى تووشبوون به ‌كۆرۆنا تۆماركرا

Ankara

ئەنقەرە - AA

وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكرده‌وه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٦٦٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە و ٧٣ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.

"خشته‌ی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له ‌توركیا لەخۆده‌گرێت لە رێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"ه‌وه‌، بڵاوكرايەوە.

بەپێی خشته‌كه‌ ئەمڕۆ ١١٢ هەزار و ٨٨٥ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە. دەرەنجام، هەزار و ٦٦٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسه‌كه‌ تۆماركراوە.

هەر بەپێی نەخشه‌كه‌، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٧٣ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٣١٨ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٧٣ هەزار و ٢٨٢ بەرزبووەتەوە.

بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى نۆ مليۆن و ٨٣٤ هەزار و ٥٧٢ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣١١ هەزار و ٤٥٥ حاڵه‌ت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە حەوت هەزار و ٨٥٨ حاڵه‌ت.

ژمارەى كه‌یسه‌ چالاكەكان ٣٠ هەزار و ٣١٥، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٦٠١ نەخۆشن و رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٦,٦ـە.

- "دەستمان بە بينينى ئەنجامى كارە ناوچەییه‌كانمان كردووه‌"

وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە په‌یامێكدا له‌باره‌ی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ئەمڕۆ هەزار و ٦٦٥ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. دەستمان بە بينينى ئەنجامى كارە ناوچەییه‌كانمان كردووه‌. لەو بڕوايەدام له‌ رۆژانی ئاینده‌دا ژماره‌ی نوێی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون ئه‌وه‌ نیشانده‌ده‌ن كه‌ په‌تاكه‌مان كۆنترۆڵكردووه. با هەموومان پێكەوە رووبەرووى ڤايرۆسەكە ببينەوە".


بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın