Özcan Yıldırım
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا هەزار و ٥٠٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون و ٥٩ كەسی دیکە بەهۆى تووشبوونيان بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) گيانيان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ئەمڕۆ ١٠٩ هەزار و ٣٠١ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام، هەزار و ٥٠٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسهكه تۆماركراوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٩ تووشبوو گيانيان لەدەستداوە، هەزار و ٢١٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و كۆى گشتيى ئەو تووشبووانەى كە چارەسەريان تەواو بووە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە بۆ ٢٩٤ هەزار و ٣٥٧ بەرزبووەتەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ١١ مليۆن و ٦١٥ هەزار و ٧١٥ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ٣٣٥ هەزار و ٥٣٣ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە هەشت هەزار و ٨٣٧ حاڵهت.
هاوكات، ژمارەى كهیسه چالاكەكان ٣٢ هەزار و ٣٣٩ و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤١١ نەخۆش.
بە پێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەهەفتەيەدا رێژەى هەوركردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٦,٢ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان سەدا ٤٨،٦ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان سەدا ٦٨،٨ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد سەدا ٣١،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ٧،٦ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن سەدا ٩٩،٣يـه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان، رايگەياندووە: "ئەمڕۆ هەزار و ٥٠٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون تۆماركراوە. ئەمڕۆ كۆى گشتى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە هەزار و ٤١١ نەخۆش. ئەگەر دەمانەوێت پاڵپشتى كارمەندانى تەندروستیی بكەين كە شەونخۆنى دەكەن و بۆ چارەسەركردنى نەخۆشەكان و نهخۆشكهوتنی خۆيان لەبەرچاو ناگرن، با پابەندى رێنماييەكان بين. متمانەتان هەبێت، پێكەوە سەردەكەوين".