Halil İbrahim Sincar,Bestami Bodruk
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
ماردين - AA
وەزيرى ناوخۆی توركيا سولەيمان سۆيڵو، لە ماردين سەردانى گوندى ئەو كرێكارانەى كرد كە لە شارۆچكەى كۆجائەلى لە ساكاريا دووچارى لێدان بوونەوە.
سولەيمان سۆيڵو لەگەڵ موختارى گوندى يوجەداغى سەربە شارۆچكەى مازيداغ، محەمەد دەمير، بەرپرسى كرێكارەكان، قاسم دەمير و كرێكار و دانيشتووى گوندەكە كۆبوويەوە و جهختی له يەكگرتن و پێكەوەبوون كردەوە.
سۆيڵو جەختی لەوە كردەوە كە نابێت بە هيچ شێوەيەك دەرفەت بدرێتە ئەوانەى دەيانەوێت ئەم پێكهوهییه تێكبدەن و رایگهیاند: "هەموو كات لە پشتیوانتانین. بەشێكى گەورەى ژيانمان بۆ ماوەيەكى درێژ لێرە بەسەربرد. بۆ دابينكردنى ئارامى، گەشەپێدان و پێشكەوتن، گەيشتن بە ئاستێكى باشتر، بۆ خوێندنى منداڵانمان، ئەگەر بتوانين بەردەوامى بەو برايەتييەمان بدەين كە سەدان ساڵە لە ناو ئاراميدا بەردەوامە ئەوە ئەگەر تۆپيش لێماندا هيچ نابێت".
ئاماژەى بەو رووداوە كرد كە روويدا و رایگهیاند:
"لە بەرامبەر ئەو گوتانەى كە گوترا، دڵگرانى خۆم دەردەبڕم و بە ناوی ئەو كەسانەوە داواى لێبوردنتان لێدەكەم. ئەمانە هەڵسوكەوتى راست نيین، قبوڵى ناكەين. بۆ ئەمە هەموومان پێكەوهین. سەركۆمارمان سڵاو و خۆشەويستى بۆ یهكه بهیهكهی ئێوە هەيە. ئەم بەيانييە قسەمان كرد، پێمگوت دێين بۆ ئێرە. راسپاردەى ئهوهیه، كه 'ئەگەر دڵيان رەنجاوە ئاشتييان بكەرهوە' ".