Yıldız Nevin Gündoğmuş
10 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، لە ماوهی ٢٤ كاتژمێرى رابردوودا، ١٢٦ هەزار و ٧٨٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام نۆ هەزار و ١٣٨ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٧٦ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
"خشتهی رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنا" كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له توركیا لەخۆدهگرێت لەڕێگەى ماڵپەڕى "covid19.saglik.gov.tr"هوه بڵاوكرايەوە.
بەپێی خشتهكه، ١٢٦ هەزار و ٧٨٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنا (COVID-19) ئەنجامدراوە، دەرەنجام نۆ هەزار و ١٣٨ كەس ئهنجامی پشكنينيان پۆزەتيڤ بووه و ١٧٦ كەسيش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گيانیان لەدەستداوە.
هەر بەپێی خشتهكه، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، دوای تەواوبوونى چارەسەر/ماوەى كەرەنتينی هەشت هەزار و ١٠٣ تووشبووی کۆرۆنا، كۆى گشتیى چاكبووهوهكان بۆ دوو مليۆن و ١٩٨ هەزار و ١٥٠ كهس بەرزبوويەوە.
بەپێی ئامارەكان، كۆى گشتيى ٢٦ مليۆن و ١٩٦ هەزار و ٤٨١ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە دوو مليۆن و ٣٢٦ هەزار و ٢٥٦ حاڵهت، گيان لەدەستدانيش گەيشتووەتە ٢٢ هەزار و ٨٠٧ حاڵهت و ژمارەى ئەو نەخۆشانەى كە دۆخى تەندروستييان ناجێگيرە سێ هەزار و ٨١١ نەخۆشە.
بەپێى ئامارى هەفتانە لە خشتەكەدا، لەم هەفتەيەدا رێژەى هەوكردنى سييەكان لاى نەخۆشەكان لەسەدا ٤،٣ بوو. رێژەى پڕبوونى قەرەوێڵەكان لەسەدا ٤٤،٢ـه. رێژەى پربوونى چاودێریى چڕ بۆ پێگهیشتووان لەسەدا ٦١،٧ـه، رێژەى پڕبوونى قهرهوێڵهكانی هەناسەدانى دەستكرد لەسەدا ٣٢،٤ـه، ناوەندى كاتى دياريكراو بۆ بەريەككەوتن ١٠ كاتژمێرە، رێژەى دەستنيشانكردنى سەرچاوەكانى بەريەككەوتن لەسەدا ٩٩،٩ـه.
- "با بەردەوام بين لەسەر پابەندبوون بەو سنوورداركردن و رێكارانەى كە ئەنجاممان لێوەرگرتوون"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە پهیامێكدا لهبارهی دوايين ئامارەكان نووسیوویەتی: "ئەمڕۆ هەزار و ١٧ نەخۆشى نوێمان هەيە. لەگەڵ كەمبوونەوەى حاڵەتەكانى تووشبوون، پێويستى گەڕان بۆ دەستنيشانكردن و پشكنين وردە وردە كەمدەبێتەوە. كەمبوونەوە لە ژمارەى نەخۆشەكانى چاودێرى چڕ، ژمارەى گيانلەدەستدانەكان كەمدەكاتەوە. با بەردەوام بين لەسەر پابەندبوون بەو سنوورداركردن و رێكارانەى كە ئەنجاممان لێوەرگرتوون".