Ömer Tuğrul Çam
10 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2021
بڕۆكسڵ - AA
نوێنه‌ری باڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ سیاسه‌تی ئه‌منی و كاروباری ده‌ره‌كی، جۆزێپ بۆڕێڵ رایگه‌یاند كه, ئاماده‌ن بۆ به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌كانیان بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ توركیا.
بۆڕێڵ له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، ئورسلا ڤۆن دێر لاین له رێگای ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌وه، رایگه‌یاند كه به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه "به‌سووده"دا كردووه و "ئاماده‌ن بۆ به‌رده‌وامیدان به هه‌وڵه‌كانیان بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ توركیا".
بۆڕێڵ ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه، به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕێی پێشوازیكردنه له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو كه ئه‌و ئه‌ركدار كراوه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه له‌گه‌ڵ توركیادا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو ٢١ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی بڕۆكسڵ بكات.